بەرپرسێکی عێراقی دوای دەستگیرکردنی گیانی لەدەستدا


وێستگه‌ نیوز-
بەرپرسێکی عێراقی لە پارێزگای نەینەوا، دوای رۆژێک لە دەستگیرکردنی، گیانی لەدەستدا.

رۆژی دووشەممه‌ 2ى ئابى 2021، هێزە ئەمنییەکان عەلی حازم سومەیدەعی، بەڕێوەبەری پشکنەری ئاسەواری نەینەوا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و ساختەکاری، دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عەلی حازم سومەیدەعی ئەمڕۆ سێشەممە 3ى ئابى 2021 لەبه‌ندینخانه‌ تووشی جەڵتەی دڵ بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.


AM:11:46:03/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 20280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت