دۆخی ئابوری چین نرخی نەوت لەجیهاندا دادەبەزێنێت


وێستگە نیوز ـ

​ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ی ئابی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 92سەنتە.

هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە کە ئۆپێک بڕیاری زیادکردنی هەناردەکردنی داوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر نرخەکەی هەبوە، هەروەها وڵاتی چین دواین ئاماری گەشەی ئابوری بڵاوکردوەتەوە کەباسیان لەوەکردووە گەشەی ئابوری وەک دوەم گەورەترین بەکارهێنەری نەوت لەجیهاندا دابەزینی تۆمارکردوە.

پەیوەست بەم بابەتەش دامەزراوەی Bank of America لەدواین راپۆرتی خۆیدا دەڵێت، لەو باوەڕەدان سەرەڕای ناجێگری نرخی نەوت و دابەزینی بەهاکەی بەشێوەیەکی کاتی، بەڵام هەنگاوەکانی ئۆپیک و بوژانەوەی بازارەکانی جیهان، لەسەرەتای ساڵی داهاتودا بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرز دەکەنەوە.


AM:08:35:03/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت