ئه‌مریكا هۆشداری له هێرشی نوێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له عێراق ده‌دات
وێستگه نیوزـ
فرانك ماكینزی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هۆشدارییه‌كی نوێی دا بۆ هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه پڕچه‌ككراوه‌كان له عێراقدا.
سایتی Arab news به‌یاننامه‌یه‌كی جه‌نراڵ ماكێنزی بڵاوكرده‌وه و ئه‌و جه‌نڕاڵه به راشكاوی وتویه‌تی كه ئه‌سته‌مه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له عێراق ئاشكرا بكرێن و بخرێنه خواره‌وه، دانی به‌وه‌شدا نا كه ئه‌مریكا هه‌وڵی زۆر ده‌دات رێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ چۆنێتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه.
جه‌نراڵ ماكینزی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه له عێراق له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی ئه‌مریكادایه و ده‌بێت واشنتن به‌خێرایی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه باشتر و نوێ بكاته‌وه تا بتوانێت به‌ره‌نگاری ئه‌و فڕۆكانه ببێته‌وه.
PM:05:21:02/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 4480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت