مستەفا کازمی: لە 5 ساڵدا تاک سەرچاوەی داهات ناهێڵین

‌دیمەنێک لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای چاکسازی

وێستگە نیوز-

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بە بەهێزییەوە کار بۆ گەڕانەوەی ئابوری وڵات دەکەن، ئاماژە بەوەشدەکات، "لەسەرەتای راگەیاندنی پرۆژەی چاکسازیدا ئامانجیان بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بووە و کاریش دەکەن بۆ بەئەنجام گەیاندنی".

ئەمرۆ 2ی ئابی 2021. مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای چاکسازی کرد و رایگەیاند، لەسەرەتای راگەیاندنی پرۆژەی چاکسازیدا ئامانجیان بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بووە و کاریش دەکەن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژەکە، بۆیە لەئەمڕۆوە رێکارە کارگێڕییەکان دەستپێدەکەن و لەرێگەیەوە جارێکی دیکە ئابوری عێراق دەگەشێننەوە.

مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ راگەیاندنی دەستپێکردنی رێکارەکانە بۆ پرۆژەی چاکسازی و  بە بەهێزییەوە کار بۆ گەڕانەوەی ئابووری وڵات دەکەن، دوای ئەوەی لە ئەنجامی بڵابوونەوەی گەندەڵی دۆخی ئابووری گەیشتە ئەم قۆناغەی ئێستا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشیخستەڕوو، پرۆژەی چاکسازی پێشنیاز و چارەسەری بۆ قەیرانە داراییەکان دەخاتەڕوو کە سەرەکیترینیان پشت بەستنە بەیەک سەرچاوە، بۆیە لەماوەی 5 ساڵدا و لەرێگەی چاکسازییەکی گشتگیرەوە بۆ هاوڵاتیانی دەسەلمێنین کە جدین لەجێبەجێکردنی پرۆژەکەدا، لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕمانوایە ئابووری وڵات زیانی بەرکەوتووە و مەحاڵە لە ماوەیەکی کورتدا هەموو پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت.


PM:04:15:02/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 2168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت