لە دیالە دوو تاوەری گواستنەوەی کارەبا تەقێندرانەوە

‌دوو تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای دیالە تەقێندراونەتەوە

وێستگە نیوز-

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند، کە دوو تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای دیالە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، تەقێندراوەنەتەوە.

سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرایکردووە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئابی 2021. کەسانی نەناسراوە بە بۆمبی چێندراو، دوو تاوەری گواستنەوەی کارەبایان لە گوندی ئەلوەندی گەورە باکووری رۆژھەڵاتی شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە تەقاندووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە بەھۆی کەوتنەخوارەوەی دوو تاوەرەکەوە، کارەبا لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای دیالە بچڕاوە.

دوێنێ یەکشەممە، ھێڵی گواستنەوەی کارەبا دیالە - میرساد (KV-400) لە سنووری قەزای خانەقین باکووری رۆژھەڵاتی دیالە لە رێگای تەقاندنەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێندراو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرانە ئامانج و بەھۆیەوە چوار تاوەری گواستنەوەی کارەبا کەوتنەخوارەوە.


PM:02:41:02/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 3768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت