شانەی ئەمنی عێراق: لە كەركوك سێ ئەندامی دیكەی داعش دەستگیر كران


وێستگە نیوز-
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە دوو ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کەرکووک، سێ ئەندامی رێکخراوی داعش و لەسەر سنووری عێراق و سووریاش چوار کەس دەستگیرکراون،، ئاماژەبەوەشدەكات ئەوانەی دەستگیركراون کاتێك هەوڵیانداوە لە سووریاوە بێنە نێو عێراق.
 
لە راگەیەندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقدا هاتووە، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکووک و پاڵپشت بە یاداشتی دادگە، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە ئەندامی رێکخراوی داعش بوون.
 
 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەشڵێت، ئەو کەسانە لە "ویلایەتی کەرکووک" کاریان کردووە و هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانیان کردووەتە ئامانج.
 
لە راگەیەندراوێكی دیکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی وردی هۆبەی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی 15ی سوپای عێراق و لە رێگەی بەکارهێنانی کامێرەی لەیزەرییەوە، جموجۆڵی چەند کەسێک تێبینی کراوە و زانراوە ئەو کەسانە هەوڵیانداوە لە نزیک گوندی شەعلانی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا سنوور ببەزێنن.
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی جەختدەكاتەوە، هێزەکانیان چوار کەسیان لەوانە دەستگیرکردووە کە هەڵگری ئیقامەی سورین.

ئەمە دوای ئەوە دێت لە ڕۆژانی رابردووشدا لە پارێزگای كەركووك چەندین ئەندامی دیكەی داعشیان دەستگیر كردووە.


PM:09:46:01/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 1204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت