كۆمسیۆن ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی بۆ دامه‌زراندن له‌سه‌ر سندوقه‌كان درێژ كرده‌وه
وێستگە نیوز-
بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك واده‌ی پێشكه‌شكردن بۆ داواكاریی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان درێژكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی ئابی 2021، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا واده‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژ بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له ئاره‌زوومه‌ندان بۆ چاودێری كردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان دابمه‌زرێنرێن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه داواكاری بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌رده‌گرێت.
هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن بڕیاریدا واده‌ی وه‌رگرتنی داواكاری بۆ دامه‌زراندن وه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژ بكرێته‌وه.
PM:05:40:01/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت