بەهۆی دارخورمایەك چوار هاوڵاتی كوژران


وێستگە نیوز-
بەهۆی ناکۆکی لەسەر دار خورمایەک گەنجێکی عێراقی چوار کەسی کوشت کە لە نێوانیاندا دوو کەس لە ئەندامی خێزانەکەی بوون، هەروەها چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

بەهۆی ناکۆکی خێزانێک لەسەر دابەشکردنی پارچە زەوییەک، شەڕێکی خوێناوی لەناو خێزانێکدا لە پارێزگای بابل لە باشوری عێراق روویدا، یەکێک لە ئەندامانی ئەو خێزانانە داوایکردووە دار خورماکە لەپشکی ئەودا بێ، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەگەڵ چەند برایەکی دیکەیدا، کە هاوڕای نەبوون، شەڕ دروستبوو و چوار کەسی تێدا کوژرا.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، یەکێک لە براکانی ئەو خێزانە بە چەکێکی کڵاشینکۆف دەستیکردووە بە تەقەکردن، لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران، کە دووانیان برای بوون لەگەڵ برازایەکی و ژنێکدا. هەر بەهۆی ئەو شەڕە تەقەیەوە چوار کەسی دیکە بریندار بوون لە نێویاندا دوو ژن هەیە.

لە ئێستدا بریندارەکان رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچەیە کراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش ئەوەی خستەڕوو، توانیویانە تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیر بکەن.


PM:10:45:31/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 7904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو