سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکات

‌هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح

وێستگەنیوز-

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، داوا دەکەن هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت، بەجۆرێک دووربێت لەکاریگەرییەکانی بەکارهێنانی ماڵی دەوڵەت و بەکارهێنانی چەک لەدەرەوەی یاسا.

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەبانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانییەکەیدا رایگەیاند، لەسەردەمی رژێمی پێشوو، قۆناغەکانی "داگیرکاری" و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا سەلماندویانە ئەوان پارێزگاری نیشتیمان، گەل و پیرۆزییەکانی وڵاتن، شەهیدەکانی حەشدی شەعبیش بەڵگەی هەڵوێست و کردارەکانیانن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەڵبژاردن تاکە بژاردەیە بۆ گۆڕانکاری و بەشداری هاوڵاتیان پێویستییەکی قۆناغەیەکەیە، ئەوەش دەبێتە سەرەتایەکی بۆ بونیادنانەوە و چاکسازی.

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوایکرد حکومەت کار بۆ گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت بکات و ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکەی 10 / 10/ 2021 تەواو بکات و دەبێت بەیەک مەودا لەنێوان لایەنەکان بوەستێت، هەروەها داوا دەکەن هەڵبژاردنەکە دوور لەبەکارهێنانی ماڵی دەوڵەت و چەک بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی متمانە بۆ پرۆسەی سیاسی بگەڕێتەوە.


PM:08:50:31/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت