قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات
وێستگه نیوزـ
دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی نوێی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان كه لیستێكی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، بڕیاره قوباد تاڵه‌بانی، سەرۆکی نوێی لیستەکە سبه‌ینێ سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه 31ی ته‌مموزی 2021، سبەینێ وەفدی یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بكات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە لەشاری سلێمانی و لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی، گۆڕان‌و یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیان بەکۆبونەوە کرد.
کۆبوونەوەکە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەیان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان بە سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان دیاریكردن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی پێشووی لیسته‌كه ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و هاوپه‌یمانییه كێشایه‌وه.
PM:10:50:30/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت