فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا سنوری ئامێدیان بۆردومان كرد


وێستگه‌ نیوزـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا سنوری قه‌زای ئامێدیان بۆردومان كرده‌وه‌.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگەنیوز لەتیلیگرام

فڕۆكه‌كانی توركیا به‌دیاریكراوی گوندی "گیرگاشێ"یان له‌ ناوچه‌ی به‌ری گارێ له‌ سنوری قه‌زای ئامێدی بۆردومان كردوه‌ و شایه‌تحاڵێكی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێت كه‌ بۆردومانه‌كه‌ له‌كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كراوه‌ و بۆردومانێكی سه‌خت بووه‌.

هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا كاره‌بای گوندی هروریان له‌ ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا بچڕی و ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یان بۆردومان كرد و زیانێكی زۆر به‌ ره‌ز و باخی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ كه‌وت.


PM:08:50:30/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو