پرۆسه هاوبه‌شه‌كانی عێراق پرسی قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ریی هاتوچۆی یه‌كلاكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق كۆتایی به‌و مشتومڕانه هێنا كه باس له سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ن.
فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌بدولئه‌میر شمه‌ری، جێگری فەرمانده‌ی ئۆپرسیۆنه هابه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌ك ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه كه ئێستا هه‌یه، واته له كاتژمێر 12ی شه‌و تا به‌ره‌به‌یان و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش بۆ هه‌موو رۆژه‌كانی هه‌فته‌یه.
وتیشی كه هیچ رێنماییه‌كی نوێ له‌وباره‌یه‌وه نییه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئاماری توشبون و مردن به كۆرۆنا له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبوه‌ته‌وه به‌جۆرێك كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه له ساڵی 2019 رێژه‌ی توشبون به‌وجۆره به‌رز نه‌بووه.
PM:07:37:30/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت