پێشمەرگەیەك لەکاتی مەلەکردندا خنکا
وێستگە نیوز-
پێشمەرگەیەک لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک دوای ئەوەی موچەی وەرگرتووە چووە بۆ مەلەکردن و دواتر خنکاوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو پێشمهرگهیه له زێی بچوک لە سنوری ناحیەی پردێ لە کەرکوک مەلەی کردووە و خنکاوە، بەڵام تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
پێشمەرگەكە ناوی (مەریوان کەریم)ـە و تەمەنی 26 ساڵە و خێزاندارە.
PM:04:29:30/07/2021
ئهم بابهته 2360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت