شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا له‌م وڵاته ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوزـ
شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیتالیا سه‌ریهه‌ڵدا و له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا زۆرترین رێژه‌ی توشبون به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته تۆمار كرا.
ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی ئیتالیا رایانگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی 21 بۆ 27ی ته‌مموز رێژه‌ی توشبون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كرده‌وه‌و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌یه كه به شه‌پۆلی چواره‌م له‌و وڵاته داده‌نرێت.
ماوه‌ی 15 هه‌فته له‌سه‌ر یه‌ك ئاماری كۆرۆنا له ئیتالیا له نزمبوونه‌وه‌دا بوو به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ئاماره‌كان 64% زیادیان كرد و 31 هه‌زار و 963 توشبوی نوێ تۆمار كران له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو 19 هه‌زار كه‌س توشی كۆرۆنا ببوو.
PM:06:39:29/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 6736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت