له شاری ئه‌سته‌نبوڵ ته‌قه كرا و سێ كه‌س كوژران
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی دروستبونی شه‌ڕه ته‌قه له ناوه‌ڕاستی شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا سێ كه‌س كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
رۆژنامه‌ی میللیه‌تی چاپی توركیا بڵاویكرده‌وه كه شه‌ڕه‌كه له‌نێوان دوو گروپ له گه‌ڕه‌كی بێ ئۆغڵو له شاری ئه‌سته‌نبوڵ روویداوه و هه‌ردوولا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانیان په‌نایبان بردووه‌ته‌به‌ر چه‌ك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و كه‌سه‌ی بریندار كراوه له‌پێشدا ته‌قه‌ی كردووه و سێ كه‌سی له گروپه‌كه‌ی دیكه كوشتووه، پاشان ته‌قه‌ی لێكراوه و فیشه‌كێك به قاچییه‌وه نراوه و بریندار كراوه.
پۆلیسی ئه‌سته‌نبوڵ گه‌یشتوه‌ته شوێنی روداوه و دوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه برینداره‌كه‌ی ده‌ستگیر كردوه.
PM:09:25:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت