سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران و بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 27ی ته‌مموز، مووچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێت.


به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 27ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی

هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەزارەتی پێشمەرگە و دارایی‌ و یه‌كه‌كانی‌ 70 و 80 دابەشدەکرێت.

هاوكات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.

دوێنێ لە وتارێکیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: "بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئابوورییە، کە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین مووچە دابەشکرێت، ئەگەر حکومەتی عیراق لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوام بێت".

بڕیاری لێبڕینی مووچە لە 21ی حوزەیرانی 2020 لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە درا و لەپاش یەک ساڵ و یەک مانگ و چوار رۆژ بڕیاری لێبڕینی مووچە هەڵوەشایەوە.


AM:11:33:26/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 45068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت