سبەی مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت


وێستگه‌ نیوز-
 سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگه‌یاند، سبەینێ وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئابوورییە، کە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە دابەشکرێت، ئەگەر حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوام بێت."

هاوكات سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رايگەیاند، "سبەی دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت بەبێ لێبڕین."

بڕیاری لێبڕینی موچە لە 21ی حوزەیرانی 2020 لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە درا.


PM:06:37:25/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 23320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت