سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران: کاری لەپێشینەمان گفتوگۆکردنە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ

‌ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران



وێستگەنیوز-

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران رایگەیاند، کاری لەپێشینەی دیبلۆماسیی حکومەتەکەی بریتی دەبێت لەگەڵ گفتوگۆکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەرجەم بوارەکان.

ئیبراهیم رەئیسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هەیسەم بن تارق، سوڵتانی عومان ئەنجامداوە و لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لەمێژووی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مەسقەت کردوە کە کێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان هیچ کاتێک نەبووەتە هۆی لاوازکردنی ئەو پەیوەندییانە.

باسی لەوەشکردوە، لەسەر ئەو مێژووە هەردولا جەختیانکردەوە کە کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابورییەکان لەژێر سەرپەرشتی شارەزایانی هەردولا، چونکە ئێران باوەڕی وایەن سەڵتەنەتی عومان وڵاتێکی جێگەی متمانە و نزیکی بەهاکانی وڵاتەکەیەتی.

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لەمیکانیزمی چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە کراوە، حکومەتی نوێی ئێران کاری لەپێشینەی دیبلۆماسیی بریتی دەبێت لەراوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ دراوسێکانی لەسەر پرسە هاوبەش و گرنگەکانی ناوچەکە.


PM:11:04:24/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو