وڵاتێکی ئەوروپی دۆخی نائاسایی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تاکۆتایی ئەمساڵ درێژدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی ئانسای ئیتاڵی لەزاری سەرچاوەیەکی حکومەتی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، بەهۆی بەردەوامی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دۆخی نائاسایی لەوڵاتدا تاکۆتایی ئەمساڵ درێژدەکرێتەوە و چونەوە ژورەوە بۆ سەرجەم شوێنە گشتییەکانی وەک یانە وەرزشییەکان، سینەما و هۆڵەکانی مۆسیقا دەبێت بەپێشمەرجی پشکنینی کۆرۆنا بێت.
ئاژانسەکە لەهەواڵێکدا باسی لەوەشکردوە، لە 5ی ئابەوە چونەوە ژورەوەی هاوڵاتیان بۆ شوێنە گشتییەکانی وەک چێشتخانەکان، قاوەخانەکان، هۆڵە وەرزشی و سینەماییەکان، دەبێت پشکنینی کۆرۆنایان کردبێت و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی رێنماییەکان هەر کەسێک ژەمی یەکەمی ڤاکسین و ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدات کە ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بێت، کارتی تەندروستی پێدەدرێت.
چاوەڕێ دەکرێت سەرجەم رێنماییە نوێیەکانی تایبەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئیتاڵیا ئەمڕۆ 23ی تەمموز بخرێنەبواری جێبەجێکردنەوە.
PM:09:14:23/07/2021
ئهم بابهته 4404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت