خۆپیشانده‌رانی خوزستان بۆ ئاو هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قام و حكومه‌تیش ئینته‌رنێتی لێ بڕین
وێنە..دیمەنی خۆپیشاندانێکی ئێران
وێستگه نیوزـ
دوای هه‌فته‌یه‌ك درێژه‌دان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی ناوچه‌ی خوزستان كه له‌تاو كه‌میی ئاو رژاونه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، حكومه‌تی ئێران بۆ كپ كردنه‌وه‌یان ئینته‌رنێتی لێ بڕین.
ئاژانسی حوڕه بڵاویكرده‌وه كه تائێستا به‌هۆی خۆپشاندانه‌كانه‌وه له خوزستانی باشوری ئێران به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 كه‌س كوژراون، له 15ی مانگیشه‌وه جار جار ئینته‌رنێت له‌و ناوچه‌یه بڕدراوه و تا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ته‌واوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێ ئینته‌رنێت كراون.
وشكه‌ساڵییه‌كی سه‌خت رووی له ناوچه‌كانی باشوری ئێران كردوه، خوزستان له‌و كاره‌ساته سروشتییه زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتوه و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئاو رژاونه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
PM:12:48:22/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت