ئیسرائیل هێزه‌كانی حزبوڵای له سوریا بۆردومان كرد
ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی حزبوڵای لوبنان كه له سوریادا جێگیركراون له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه بۆردومان كرد.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێرشەکەی ئیسرائیل پێگە سەربازییەکانی حزبوڵای لە ناوچەی فڕۆکەخانەی زوبعەی سەربازی و قەسیر بەئامانج گرتووە.
ئاشكراشیكردووه كه بەهۆی هێرشەکەوە کۆگاکانی چەک و کەلوپەلی حزبوڵای لوبنان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
هاوكات ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شق له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه هێزەکانی بەرگری ئاسمانیی وڵاته‌كه‌یان به‌رپه‌رچی هێرشی موشەکی ئیسرائیلیان داوه‌ته‌وه كه چەند پێگەیەکی سەربازیی لە ناوچەی قەسیر لە پارێزگای حمس كردوه‌ت ئامانج.
ئەو هێرشە ئاسمانییە بەدووەم هێرش دادەنرێت لەماوەی ئەم هەفتەیەدا، دوای کوژرانی پێنج چەکداری نزیک لە ئێران لەهێرشی یەکەمدا لەپارێزگای حەلەب.
AM:11:10:22/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت