گەشتوگوزاری هەولێر ئاماری هاتنی گەشتیاران لەدوو رۆژی جەژندا دەخاتەڕو


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاند، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان تا ئەمڕۆ هاتنی گەشتیاران بەڕێژەیەکی باش بەردەوامی هەیە و  لەدوو رۆژی جەژندا (103,169) گەشتیار هاتونە سنوری پارێزگای هەولێر.

لەرونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنێکی دیکە، کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە ڕۆژانی جەژن دەستدرێژی کراوەتە سەر گه شتياران و پاسێکی گەشتیاری و تەقەی لێکراوە، "بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین کە ئەم ڕووداوە بەهەموو شێویەک دوورە لەڕاستی و هیچ ڕووداوێکی لەمجۆرە و ڕووداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕووینەداوە."

ئەوەش هاتووە، هاوڵاتییان و هاوشاریانی سنووری پارێزگاکە دڵنییا دەکەنەوە ڕەوشی ئەمنی و سەقامگیر هەولێ و سەلامەتی و پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەرو ماڵی هاوڵاتییانی شارەکە، بە چاوکراوەیی و شەونخونی هێزەکانی ناوخۆ پارێزراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر باسی لەوەشکردوە، ڕۆژانەش هاتنی گەشتیاران بەڕێژەیەکی زۆرباش بەردەوامە ، وە بەپێی ئامارەکان تا دووەم ڕۆژی جەژن (103,169) گەشتیار هاتونە سنوری پارێزگای هەولێر.


PM:11:28:21/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 3824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو