سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێکرد
نێچيرڤان بارزانى و كيرياكۆس ميتسۆتاكيس
وێستگەنیوز-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بره‌ودان به بواره‌كانى په‌يوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاريكاريى دوولايه‌نه‌يان تاوتوێکرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/7/21 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كيرياكۆس ميتسۆتاكيس سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا و تيايدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ يۆنانيان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا خواستيان بۆ بره‌ودان به بواره‌كانى په‌يوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاريكاريى دوولايه‌نه‌يان دووپات كرده‌وه.
ئەوەش هاتووە، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان داواى لێبوردنى كرد كه سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دوا خرا و ويستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه له كاتێكى گونجاوى داهاتوودا نيشان دا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوانيان بوو.
PM:07:08:21/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت