كورت ڤیسته‌رگارد كۆچى دوایيكرد
وێستگه نیوز-
كورت ڤیسته‌رگارد، نیگاركێشی دانیماركی، كه كاریكاتێری له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دروستكرد، له ته‌مه‌نی 86 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچى دوایيكرد.
ئه‌و كاركاتێریسته به‌هۆی ئه‌و وێنه كاریكاتێراییانه‌ی له‌سه‌ر به‌ها پیرۆزییه‌كانی ئایینی ئیسلام كێشابوو له‌لایه‌ن موسڵمانانی جیهانه‌وه دانیمارك رووبه‌ڕووی ره‌خنه و سه‌ركۆنه‌كردن بووه‌وه.
خێزانه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی "بیرلینجسكی" ئاشكرایانكرد، ڤیسته‌رگارد له خه‌ودا كۆچى دوایيكردووه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌نه‌خۆشی ناڵاندوویه‌تی، به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه نه‌كردووه، كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی چی بووه.
ئه‌و كاریكاتێریسته 12 كاریكاتێری له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محمد – دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له رۆژنامه‌ی "یولاندس پۆستن" به ناوی "روخسای محمد" بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه كاردانه‌وه و توڕه‌بوونێكی فراوانی لێكه‌وته‌وه.
دوای دوو هه‌فته‌یه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كاریكاتێرانه خۆپیشاندانێك له "كۆپنهاگن"ی پایته‌ختی دانیمارك ئه‌نجام درا، دواتریش باڵیۆزی وڵاته ئیسلامییه‌كان له وڵاته ناڕه‌زاییان به حكومه‌تی دانیمارك راگه‌یاند.
دوای ئه‌وه له مانگی شوباتی 2006 له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ئیسلامی به‌هۆی ئه‌و سووكایه‌تیپێكردنه خۆپیشاندان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر دانیمارك ئه‌نجام درا.
ڤیسته‌رگارد له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له رۆژنامه‌ی "یولاندس پۆستن" كاری كردووه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ش كێشه‌كی زۆری بۆ درووست كرد، له كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نیدا به ناچاری له ژێر چاودێری و پاسه‌وانی پۆلیس له شوێنێكی نهێنیدا ده‌ژیا، له ساڵی 2010 پۆلیسی دانیماركی گه‌نجێكی سۆماڵی (ته‌مه‌ن 28 ساڵ) به چه‌قۆوه له ماڵه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد ، كه هه‌وڵیدابوو ڤیسته‌رگار بكوژێت.
PM:12:14:19/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 5772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت