فه‌یسبوك ئیمۆجییه‌كی نوێی زیاد كرد..گوێ له‌ شڵپه‌ی ماچه‌كه‌ بگره‌


وێستگه‌ نیوزـ

كۆمپانیای فه‌یسبوك تایبه‌تمه‌ندیی "ئیمۆجیی ده‌نگیی" بۆ مێسنجه‌ر زیاد كرد، یه‌كێك له‌وانه‌ ماچێكه‌ كه‌ شڵپه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی دێت.

بۆ ئه‌وه‌ی ئیمۆجییه‌ ده‌نگییه‌كانی مێسنجه‌ر به‌كاربهێنیت و له‌كاتی نامه‌گۆڕكێكدا بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ری بنێریت، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگره‌ به‌ر:

سه‌ره‌تا له‌ شوێنی نووسینی چات ئه‌و ئیمۆجییه‌ داگره‌ كه‌ لای راسته‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌.

پاشان ده‌ست بنێ به‌ ئایكۆنی ده‌نگه‌كه‌دا.

له‌ هه‌نگاوی كۆتاییدا ئیمۆجییه‌ ده‌نگییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌و ئایكۆنه‌ بنێره‌ كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت.


PM:04:52:17/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو