خۆی وا ده‌ڵێت: به‌بێ هاوسه‌رگیری دووگیان بوو
وێستگه نیوزـ
قه‌مه‌ر، گۆرانبێژێكی لوبنانییه و له وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنه زۆره‌ی كه لێی گیرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وتبووی به‌بێ هاوسه‌رگیری دووگیانه، وتی "له رۆحی پیرۆز دوو گیان بووم، ئێوه كێن تا حوكم له‌سه‌ر رۆحێك بده‌ن كه خوا دروستی كردووه".
قه‌مه‌ر رایگه‌یاندبوو "به‌بێ هاوسه‌رگیری دووگیان بووه"، له‌سه‌ر ئه‌مه قسه‌یه‌كی زۆری پێ وترا و بگره گاڵته‌شی پێكرا، ئینجا قه‌مه‌ر بێده‌نگیی شكاند و وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی دایه‌وه و وتی "كه‌س ته‌داخول نه‌كات، هه‌موو دروستكراوێك كه ئه‌مڕۆ ده‌ژین به ئیراده‌ی خوا دروست بوون، ئێوه كێن تا حوكم بده‌ن".
ئه‌و كچه گۆرانیبێژه لوبنانه‌ی وتیشی "كێشه‌م نییه ببم به دایكێكی سینگڵ، زۆر پیاو هه‌ن وایان له ژن و منداڵه‌كانیان هێناوه و دایكه‌كه‌ش هه‌م بووه به دایك و هه‌م به باوك بۆ منداڵه‌كه‌ی و به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆری له ئه‌ستۆ گرتووه".
قه‌مه‌ر گۆرانیبێژێكی مشتومڕاوی لوبنانییه و هه‌مشه به جلی وروژێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، دوایین كلیپیشی به‌ناوی Kiss My Lips له یوتیوب بڵاوكردووه‌ته‌وه.
PM:11:58:15/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 32260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت