وێستگەنیوز-
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قه له باره‌گای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی کراوە و لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەیانەوە ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیركران و راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان كردوون، داواش ده‌كه‌ن "هیچ هێزێك كێشه‌كانی خۆی نه‌گوازێته‌وه بۆ فه‌زای گشتی".
ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، " به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نابه‌رپرسه‌وه ته‌قه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نه‌وه ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیركران، بۆ ڕێزگرتن له یاسا راده‌ستی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون".
ئەوەش هاتوە، "ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكات، ده‌بێته هۆی شڵه‌ژانی ده‌رونی خه‌ڵكو شێواندنی بازاڕ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م ڕه‌فتارانه چه‌نده ئیستفزازكردنی پارتییه هێنده زیاتر سوكایه‌تیه به یاسا و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حوكمه‌تی خۆجێی".
ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، "داوا ده‌كه‌ین هیچ هێزێك كێشه‌كانی خۆی نه‌گوازێته‌وه بۆ فه‌زای گشتی، چونكه دواجار له‌سه‌ر ئاستی گشتی خۆیان باجی ده‌ده‌ن، لای خۆمانه‌وه داوا ده‌كه‌ین یاسا ڕێوشوێنی یاسایی خۆی بگرێته‌به‌ر".
PM:09:38:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 7392
جار خوێنراوه‌ته‌وه