ئەحمەد حاجی ڕەشید: سوێندم بۆ شاندەکەی هەرێم خوارد گوێیان لێ نەگرتم

‌ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

وێستگە نیوز-

ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێت، "وەزیری دارایی عێراق وتویەتی دەبێت بۆ ئەم چەند مانگە هەرێم 630 ملیۆن دۆلاری پارەی نەوت بە بەغداد بدات"، دەشڵێت، " کە شاندی هەرێم لە بەغدا بوون سوێندم بۆ خواردون کە هیچیان دەستناکەوێت، بەڵام بەداخەوە گوێیان نەگرتووە".


ئەمرۆ پێنج شەممە، 24ی حوزەیرانی 2021. ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ئەژمارەی خۆی بڵاویکردەوە، "لەسەر بانگهێشتی لیژنەی دارایی ئەمڕۆ وەزیری دارایی بانگهێشتی لێژنەکراو تێدا چەند پرسیارێکی ئاڕاستە کرا بەتایبەت پشکی هەرێم لەبوجە".

ئاماژەی بەوەکردووە، "لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا وەزیر ڕونکردنەوەیەکی وردی دا وتی بەپێی بڕگەکانی ماددەی (10، 11) یاسای بوجە هەرێم کۆمەڵێک پابەندبوونی لەسەرە لە بەرانبەردا کۆمەڵێک شایستەشی هەیە، دوای ئەوەی لەئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە کە شایستەکانی بۆ بنێرێت، ئێمە وەک وەزارەت ڕاسپێراوین ئەو وردەکاریە بکەین و بزانین هەرێم چەندە شایستەی بەردەکەوێت بۆ ماوەی ئەم (٦) مانگە".

ئەندامەکەی لینژەی دارایی زیاتر دەنوسێت و دەڵێت، " لە ئەنجامدا دوای حسابکردنی خەرجیە فیعلیەکانی حکومەت و لێدەرکردنی بوجەی سیادی و حاکمە ڕوونبویەوە کە هەرێم دەبێت ڕۆژانە بایی (250) هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ ڕادەستی حکومەت بکەن دەبێت لەئێستادا حکومەتی هەرێم بۆ ئەم چەند مانگەی پێشوو بڕی (630) شەش سەدو سی ملیۆن دۆلار بداتە حکومەتی فیدراڵ، واتە لەبری ئەوەی پارەی بۆ بنێرین قەرزاردار دەرچوو بۆیە ئەگەر لەڕووی سیاسەوە چارەسەرنەکرێت بەپێی بڕگەکانی یاسای بوجە هیچ بڕە شایستەیەکی بۆ ناڕوات.

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەوەشدەخاتەروو، "لێرەدا بەپێویستی دەزانم وەبیر شاندەکەی هەرێم بهێنمەوە لەبەردەم هۆڵی کۆبونەوەکانی لێژنەی دارایدا پێیان گەشتم زۆر بەڕاشکاوی بۆم ڕوونکردنەوەو سوێندم بۆ خواردن کە ئەو حسابەی ئێوە کردووتانە هەڵەیە و لەوبڕگەی هێناوتانە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ ڕێکەووتون لەسەری زەرەرتانە و هیچتان دەست ناکەویت بەشاهیدی هەندی لە برایانی لیژنەی دارایی، بەڵام بەداخەوە کە گوێ نەگرن خەتای ئێمە نییە".


PM:06:11:24/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو