لە ئێران دوو رۆژنامەوانی کچ گیانیان لەدەستدا
رەیحانە یاسینی و مەھشاد کەریمی
وێستگە نیوز-
بەھۆی وەرگەڕانی پاسێک لە ئێران، دوو رۆژنامەوان گیانیان لەدەستدا و 21 كەسی دیکەشیان برینداربوون.
ئەمرۆ 23ی حوزەیرانی 2021. وەزارەتی رۆشنبیری ئێران رایگەیاندووە، "ژمارەیەک رۆژنامەوان، کە بە مەبەستی سەردانیکردنی دەریاچەی ورمێ و بینینی دواین رەوشی زیندوکردنەوەی ئەو دەریاچەیە، لە تارانەوە بەرەو ورمێ بەڕێکەوتبوون و لە نزیک پیرانشار توشی رووداوی ھاتووچۆ بوون".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەھۆی وەرگەڕانی پاسەکەیانەوە دوو رۆژنامەوان گیانیان لەدەستدا و 21ی تریش برینداربوون و ھەندێکیشیان تەندروستییان ناجێگیرە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "رەیحانە یاسینی و مەھشاد کەریمی لە ئاژانسەکانی ئیرنا و ئیسنا ئەو دوو رۆژنامەوان کە گیانیان لەدەستداوە".
PM:09:07:23/06/2021
ئهم بابهته 4692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت