پەیوەندییەکانی عێراق: بەشداربوونی کۆڕەک تیلیکۆم دەگوازینەوە بۆسەر ئاسیاسێڵ و زین

‌لۆگۆی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم و زەین

وێستگەنیوز-

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت، "دوای ئەو هەموو ئاگادارکردنەوانەی پێمانداوە، کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) پابەند نەبووە بەو بابەتە یاسایی و هونەریی و داراییانەی کە دەکەوێتە سەرشانی".


ئەمرۆ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق 23ی حوزەیرانی 2021. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ڕای گشتی بڵاویکردۆتەوە ئاماژەی بەوەشکردووە،" بۆیە هەنگاوی نوێمان دژی (کۆڕەک تیلیکۆم) هەڵگرتووە و هەنگاوەکان دەگاتە ئاستی بەکارهێنانی هەموو ئەو رێوشوێنانەی چاکسازی لە گرێبەستەکەیدا هاتووە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی موڵک و ماڵی گشتییە".

ئەوەشدەخاتەڕوو، "لەڕوانگەی پارێزگاریکردن لە مافی بەکاربەرو هاوبەشەکانی کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم)ەوە، دەستەکە سورە لەسەر ئەوەی هەموو رێوشوێنەکانی دژی ئەم کۆمپانیایە بەجۆرێک بێت، هاوبەشەکان بەردەوام سود لە خزمەتگوزاری پەیوەندیکردن ببینن لەڕێگەی ئەو دوو کۆمپانیای ترەوە کە مۆڵەت پێدراون (ئاسیاسێڵ و زین)".

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت، ئەوەشدەخاتەڕوو، "هاوبەشەکانی کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) ئاگادار دەکەین ئەو رێوشوێنانەی لە چەند رۆژی داهاتوودا دژی (کۆڕەک تیلیکۆم) دەیگرینەبەر، بۆ پابەندبوون بە یاساو پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و مافی بەکاربەرە".


No description available.


PM:07:19:23/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 16840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو