ئەمریكا سزاكانی ئێران كەم دەكاتەوە


وێستگه‌ نیوز-
بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی ڕایگەیاند، ئەمریکا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر كەم كردنەوە و ھەڵگرتنی سزاكانی ئێران و لەو نێوەندەدا ھەزار و 40 سزای كەم كردۆتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە23ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانی ئێران لەسەر زاری مەحمود واعزی، بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران باسی لەوەکردووە، كەمكردنەوەی سزاكانی ئێران لە سێکتەرەکانی نەوت و گواستنەوە و دڵنیایی لەسەر ئێران دەگرێتەوە.

دەشڵێت، ژمارەیەک لە کەسایەتی و ئەندامانی نزیک لە عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەگرێتەوە.

مەحمود واعزی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەزار 40 سزا کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ترەمپ دەگەڕێتەوە لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەدا هەڵدەگیرێت، لەچوارچێوەی گفتوگۆکانی ڤییەنا، ئەمریکا رەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی وڵاتەکەی لەسەر کەرتەکانی نەوت، گواستنەوە و دڵنیایی ئێران دەربڕیوە.

جێی وەبیرھێنانەوەیە، بەهۆی ئەو ئابڵۆقە ئابورییەی كە ئەمریكا بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی ئابووری ئەو وڵاتە بەشێوەك كاری كردۆتە سەردانیشتوانەكەی كە دەنگە نارازییەكان چەندین جار بەرامبەر دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هەڵوێست وەرگرن، بۆئەوەی بتوانێ لەرێگای نارەزایەتییەكانەوە گۆڕانكاری لەنێوخۆی ئێراندا بهێنێتە ئاراوە.

ھاوكات ئێران بەشێکی زۆری بەندەکانی رێککەوتننامەکەی شکاندووە، ھەر بەوبۆنەیەوە ساڵی 2018 ئاڵۆزیەكان لەنێوان ئەمریکا و ئێران زیاتر بووە، کاتێک ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی (5+1) چووە دەرەوە و جارێکی تر سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا و بەوەش ئابوری ئێرانی پەکخست.


PM:03:49:23/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو