ئەمریکا چەند ماڵپەڕێکی ئێرانی داخست


وێستگه‌ نیوز ـ
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوكردوەتەوە، ئەمریکا دەستی بەسەر چەندین ماڵپەڕی ئێراندا گرتووە، بەوتەی حکومەتی ئەمریکا ئەو ماڵپەڕانە چەند پەیامێکیان بڵاوکردوەتەوە کە ئاماژەن بۆ سزاکانی ئەمریکا.



جێی ئاماژەیە لەسەر فەرمانی وەزارەتی داد ئەمریکا ماڵپەڕەکانی (پرێس تیڤی، ئالام تیڤی و ئەلمەسیرە نیوز)ـی داخستووە، كە پرێس تی ڤی ماڵپەڕی فەرمی ئێرانە، ئالالام تی ڤی وەک کەناڵێکی سێبەر بۆ حکومەتی ئێران کاری کردوە و ئەلمەسیرەش پشتیوانی ئێران بوە لەیەمەن.

پرێس تیڤی لە ساڵی 2007 دامەزراوە و لقێکە لە میدیای فەرمیی ئێران کە بە زمانی ئینگلیزی بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە، کەناڵی ئالام لە ساڵی 2003 دامەزراوە و بە هەرسێ زمانی عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی پەخشی هەیە، کەناڵی ئەلمەسیرەی سەر بە حوسییەکانی یەمەن، لە ساڵی 2012 دامەزراوە و بنکەی سەرەکی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنانە.

شایەنی باسە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەردەوامەو ئەم هەنگاوەی ئەمریكا تەنیا رۆژێک دوای ئەوە دێت کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران داوای لە ئەمریکا کرد هەموو سزاکانی سەر تاران هەڵبوەشێنێتەوە.

جێی وەبیرھێنانەوەیە ساڵی 2018 ئیدارەی پێشووی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشایەوە و سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، لەبەرامبەردا تاران پابەندبوونەكانی بەو رێككەوتنە هەڵپەسارد.


AM:09:40:23/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو