یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

‌یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بۆ ساڵی 2021، دەکەوێتە 20ی تەممووزەوە

وێستگە نیوز-

ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی دەڵێت، "یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بۆ ساڵی 2021، دەکەوێتە 20ی تەممووزەوە کە رۆژی سێشەممە دەکات.


لە زاری ئەندامێکی ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی  ماڵپەری "مسرلیەوم" ئاماژەی بەوەکردووە، "رۆژی دوو شەممە کە دەکاتە 19ی مانگی تەمموزی داهاتوو رۆژی عەرەفەیە، رۆژی دواتر دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان".

بەگوێرەی رۆژمێری تەنیا 26 رۆژ ماوە بۆ جەژنی قوربان، واتە پاش دوو مانگ و 10 رۆژ پاش کۆتایهاتنی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ. کە سێشەممە یەکەم رۆژ دەبێت و هەینی 23ی تەمموز دەبێتە کۆتا رۆژی جەژنی قوربان.


PM:07:56:22/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 46808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت