عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی راگه‌یاند
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك
وێستگه نیوز ـ
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییه‌ی راگه‌یاند كه داوای له به‌شدارانی په‌یجه‌كه‌ی كردبوو هه‌ر كه‌س له دوا بڕیاری سیاسی ئه‌و ناڕازییه له چوونی بۆ ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌توانن لایكه‌كانیان بكشێننه‌وه.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئەم راپرسیە نە بێ منەتی نواندنە و نە بەواتای حزبی بونی بەشدار بوانیش دێت، تەنھا راپرسیەکی سادە و ئاساییە بۆ بەرچاو روونی کەمینەیەکی گێل و ونبو لە خۆ پەرستی و جنێو فرۆشی سۆشیال میدیاکان."
ده‌شڵێت: "ئەنجامەکە ئەوەیە کە 155 ھەزار کەس لە متابەعەکارانمان راپرسیەکەیان بینیوە و لەو رێژەیەش شه‌ش ھەزار کەس لایکەکانیان کشاندوه‌تەوە وەک ئاماژەی ناڕازیبون لەو بڕیارەی ئێمە، واتە لەسەدا چوار دژی ئەوەن کە ئێمە چوینەتە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لە کاتێکدا زۆربەی ناڕازیە توندەکان نزیک بوون لە ئێمە، بۆیە دەتوانین بڵێین لە ناو چەقی خەڵکی ناڕازیدا تەنھا لە سەدا چواریان ناڕازین لە پارتی بونمان، ئەمەش گۆڕانکاریەکی گەورەیە لە بیروباوەڕی خەڵکی ناڕازی و گۆڕانکاریەکەش دەگەڕێتەوە بۆ دوو ھۆکاری سەرەکی.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له باره‌ی هۆكاره‌كانه‌وه نووسیویه‌تی: "یەکەم، باشبوونی ئەدای سیاسی و حکومڕانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئێستادا، دووەم، بێ متمانەیی و بێزار بوونی خەڵک لە ئەدای کارکردنی بەرەی ئۆپۆزیسۆنی ئێستا و دوو فاقی و راستگۆ نەبونی حزبەکانی تری ناو دەسەڵات".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "بڕیاری ناڕازیەکان بە تەواوی رێز لێگیراوە لای ئێمە، ئەو کەمینەیەش کە لە پاڵ ناڕازیەکاندا کاریان بوه‌تە تۆمەت ھەڵبەستن و جنێو فرۆشی و تەنھا خۆیان پێ راستە گوزارشت لە داواکاری و راوبۆچونی ناڕازیەکان ناکەن و ئەوانە لە ناو ھەموو لایەنێک و لە ھەموو وڵاتێک‌دا ھەن و پێیان دەوترێ خڵتەی کۆمەڵگا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێمە تەقدیری باروزروفی دەروونیان دەگرین و پێمانوایە ئەوانە قوربانی و بەرکەوتەی ئیرھابی فکرین، بۆیە دەبێت ھەوڵی تەواو بدرێت بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ باری ئاسایی و عەقڵ و مەنتق".
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان راپرسیه‌كی راگه‌یاند و داوای له‌و كه‌سانه كرد كه ناڕازین له دوابڕیاری ئه‌وان له چوونی بۆ ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌توانن ئه‌ن لایكی په‌یكه‌ی بكه‌ن، ئه‌مڕۆش ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییه‌ی راگه‌یاند.
PM:05:12:22/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 24780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت