هونه‌رمه‌ندێكی پێشمەرگە به كوژراوی له سنووری دێگه‌ڵه دۆزرایه‌وه
جوانڕۆی باڵه‌بان
وێستگه نیوز ـ
ته‌رمی هونه‌رمه‌ندێكی شاری سلێمانی كه‌له تیپی جوقی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه دوای ئه‌وه‌ی شه‌و رابردوو له هه‌ولێر ده‌چێته ده‌ره‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ به كوژراوی له سنووری دێگه‌ڵه دۆزرایه‌وه.
جوانڕۆی باڵه‌بان، كه ئه‌ندامی لقی سلێمانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه و له هه‌ولێر ده‌وام ده‌كات، به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، شه‌وی رابردوو به‌مه‌به‌ستی نانخواردن ده‌چێته ده‌ره‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له سنووری دێگه‌ڵه ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی ده‌دۆزرێته‌وه كه ئاسه‌واری گوللـه به جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
جوانڕۆ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری میللی كوردستان و تیپی جوقی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، لای خۆیه‌وه نیاز نووری سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان رایگه‌یاندووه: دڵگران و خەمبارن بۆ بیستنی ھەواڵی کوشتنی ھونەرمەند جوانڕۆی باڵەبان، ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و کۆمەڵەی ھونەری میللی کوردستان و تیپی جوقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە.
داواکاریشه لەلایەنە ئەمنیەکان و وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بەسزای یاسا بگەیەنن.
PM:02:57:22/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 19316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت