مستەفا چاوڕەش: كێشەى تەقەكردنەكەی سلێمانی بە ئامادەبوونی كوڕێكی شێخ جەعفەر چارەسەركرا
وێستگه نیوز-
بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی یەكێتی رایدهگهیهنێت، كێشەی تەقەكانی شەوی رابردوو چارەسەركرا و بریندارەكانیش كە 11 كەس بوون 5یان چارەسەركراون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی یەكێتی له لێدوانێكى رۆژنامهوانیدا راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بارەگای یەكەكانی 70، كێشەی تەقەكانی شەوی رابردوویان چارەسەر كردووە، وتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری سەرجەم هێزە ئەمنییەكان و نۆزانی كوڕی كاك شێخ جەعفەر ئامادەبوو، بە رێككەوتن و رەزامەندیی هەموویان كێشەكە چارەسەركرا و لایەنی كەمتەرخەمیش لە رووداوەكەدا رووبەڕووی دادگا و یاسا دەكرێتەوە".
وتیشى "بەداخەوە لە شەڕەكەدا 11 كەس برینداربوون، ئێستا 5یان چارەسەركراون و نەخۆشخانەیان جێهشتووە و چارەسەری پێویستیش بۆ ئەوانی دیكە دەكرێت".
شەوی رابردوو، لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان دوو هێزی ئەمنیدا روویدا و بەهۆیەوە 11 كەس برینداربوون، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، تەقەكردنەكە نزیكەی 20 خوولەكی خایاندووە.
PM:01:09:22/06/2021
ئهم بابهته 15020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت