دلڤین.. هونه‌رێك له هه‌ناوی كێشه‌دا
دلڤین شنگالی
وێستگه نیوز ـ بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
کۆتایی مانگی گوڵانه، له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای گزنگی به‌یاندا، زه‌وی هێشتا بێ‌دار نهبوبۆوه، ده‌ریاش جارێ هه‌ر ده‌ینرکاند.
ته‌م و مژی سه‌رله‌به‌یانی ده‌شته‌که‌ی داپۆشی بوو. خۆر ده‌رکه‌وت و که‌وتبوه سه‌ما، دروهشانهوهو تیشکی خۆی بڵاوکرده‌وه، هێدی هێدی ده‌ستی کرد به لادانی ئه‌و سه‌رپۆشه ته‌نکه‌ی که زۆر ناسک ده‌له‌رییه‌وه، هه‌ڵمه‌که ورده ورده ڕه‌وییه‌وه‌و بووه ئاورنگ به سه‌ر گژو گیا‌و گولهکاندا، گه‌واڵه هه‌وره‌کان په‌رت و ریشال ریشال بوونه‌وه و بڵاوه‌یان کرد، ده‌نگی پۆلێ مراوی و قاز و قوو له به‌رزی ئاسمانه‌وه ده‌هات، ده‌نگی زوڵاڵی باڵنده‌ی ره‌شی ده‌نوک زه‌رد (میرهل) له سه‌ر ترۆپکی داره به‌رزه‌کان ده‌بیسترا.
تاوێک به ده‌نگێکی مۆسیقی ناسکی به‌رزو پڕ جۆش و خرۆش، به ئاوازی جیاجیا‌و تۆنی جۆراوجۆر، تاوێکی دی به ئاوازی نه‌رم و ناسک ده‌یچریکاند، میرهل مژده‌ی خۆشی گزنگی خۆر و رۆژێکی نوێمان ده‌داتێ و خه‌ڵکی به ئاگا دێنێته‌وه.
دارستان و ده‌شت و بێستان به گوڵی ره‌نگاو ره‌نگ و رازابونهوه، سه‌ر رێگاکان به گوڵی ره‌نگاو ره‌نگی هه‌ڵوه‌ریوی دره‌خته‌کان ته‌نرابوون، ره‌نگی ئه‌رخه‌وانی، سپی، په‌مه‌یی، زه‌رد و وه‌نه‌وه‌شه‌یی ئاوێته‌یه‌کی گه‌لێ جوانیان پێکهێنابوو. دیمه‌نی هاوڕێیه‌تی هه‌نگ و په‌پوله له نێو ئه‌و هه‌موو جوانیه‌دا باڵا بوو، به توله رێیه‌کدا، دارستانه‌که‌م بڕی و به‌ناو سه‌وزایی و گژوگیاو ده‌وه‌نه‌که‌دا، سه‌رکه‌وتم و ئنجا به‌ره‌و لێژی، بۆ سه‌ر که‌ناری ده‌ریا که‌وتمه ڕێ. خۆر وه‌ک ئه‌لماس ده‌دره‌وشایه‌وه‌و ده‌ریاش هێمن و له‌سه‌رخۆ ره‌نگی سپی ده‌ینواند، وه‌ک زیو ده‌بریسکایه‌وه.
بریسکه بریسکی خۆر له سه‌ر رووی ده‌ریا به به‌جۆرێک جوان بوو وه‌ک بڵێت بۆ ژوانێک خۆی رازاندبێته‌وه. شه‌پۆله‌کان به هێمنی و به نه‌رمی ده‌هاتنه رۆخی ده‌ریاکه و ده‌گه‌ڕانه‌وه.
هه‌ر له وێ که‌فێکی سپییان به‌جێ ده‌هێشت، ئیتر بۆنی قه‌وزه بڵاوه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی خۆر له زه‌ویی، ده‌ریام جێهێشت، و له سروشت دابڕام به‌ره‌و گوزه‌رێک به ناو هونه‌ردا، بۆ دیداری خانمێکی هونه‌رمه‌ندی کورد دلڤین شنگالی که‌وتمه ڕێ.
ئه‌م خانمه له شاری ئامهرسفۆرته، له ماڵێکی خنجیلانه و دڵگیردا ده‌ژی، رازاوه به گوڵی دلرفێنی جوراوجۆر، هه‌ر که سه‌ر ده‌که‌یت به ماڵه‌که‌یدا، بۆن و به‌رامه‌ی گژوگیای به‌هار، دره‌خت و گوڵی گه‌شی تازه پشکووتوو، ئه‌و ناوه‌یان پڕ کردوه، له ژووره‌وه که‌شی مۆزه‌خانه‌یه‌کی بچوک باڵی به سه‌ر ماڵه خنجیلانه‌که‌یدا کێشاوه. له هه‌ر سوچێکی ژووره‌که‌دا تابلۆکان هه‌ڵواسراون، که‌لوپه‌له ره‌نگاو ره‌نگه‌کانی، فڵچه و بۆیه و کاره هونه‌رییه‌کانی دانراون.
دیمه‌نگه‌لێکی ئێجگار سه‌رنج راکێش و تایبه‌تیان هه‌یه. تێکه‌ڵه‌ی جۆراوجۆری ره‌نگی گه‌شی به‌رهه‌مه‌کان، قه‌شه‌نگی ڕوناکی و تیشک دانه‌وه‌یان، به جۆرێکن که وزه‌و ئاسوده‌یی، هارمۆنی به ڕۆح ده‌به‌خشن. خانمی هونه‌رمه‌ند جلێکی ساده و ساکار، چاکه‌تێکی شینی تۆخ و پانتۆڵێکی ره‌شی له به‌ردا بوو، جوتێ ده‌سکیشی ره‌ش، که نیوه‌ی په‌نجه‌کانی داپۆشی بوو، روخساریكی گه‌شاوه‌و ساف و په‌مه‌یی بێ ئارایشت، ده‌م و لێوێک، که گۆشه‌کانی بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی به سه‌ر لێوه‌وه‌یه، قژیکی ره‌شی تۆخی سروشتی له دواوه کۆی کردبوه‌وه، جوتێ گواره‌ی مرواری سپی له گوێکانیدا ئه‌دره‌وشانه‌وه، ناوچه‌وانی گه‌وره و دووچاوی گه‌ش و پرشنگدار، هه‌روه‌ک ده‌ڵێن چاوه‌کان پهنچهرهن بۆ رۆح، یاخود چاوه‌کانی تینوی زانیارین، له خۆمم پرسی ئاخۆ شه‌یدایی و تامه‌زرۆیی رۆحی؟! ئه‌و گڕ و تینه‌ی ناخی؟ که له ره‌نگ و گڵ و هێڵکارییهکانیدا ده‌ریده‌برێت و وتینوێتی پێ ده‌شکێنێت، له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
ئایا چالاکی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی، گوزارشته له ئاتاجی ڕۆحی هونه‌رمه‌ند خودی خۆی یاخود خانم که‌سێکی جوانی خوازه‌و هه‌ستی جوانی خۆیه‌تی؟
ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌نده‌ها پرسیارگه‌لی تر بووه ده‌ستپێکی دانیشتنه‌که‌مان. کاتێک خانم وه‌ڵامی ده‌دامه‌وه، زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوه‌کانی، فرمێسکی قه‌تیس ماوی چاوانی، نه‌رمی و هاوکات هه‌ستی دڵره‌قی که له‌م خانمه‌دا کۆبۆته‌وه، زیاتر سه‌رنجی راده‌کێشام. له‌و ساته‌دا رێگام به خۆمدا، له رێ به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی زیاتر بچمه ناو ژیانی تایبه‌تیه‌وه.
ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده ته‌مه‌نی 60 ساڵه، له خێزانیکی رۆشنبیردا چاوی کردوه‌ته‌وه، دایک و باوکی خه‌ڵکی شنگالن، به‌ڵام دلڤین خۆی له شێخان له دایک بووه، باوکی که به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده بووه، به‌هۆی بزاڤی رامیاری و کوردپه‌روه‌ری، تووشی گرتن و له کار ده‌رکردن بووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی لێبووردنی گشتی گه‌راونه‌ته‌وه بۆ کوردستان ، دوباره له ساڵانی 70 کاندا دوورخراونه‌ته‌وه بۆ باشوری عیراق، ژیانی ئه‌م خێزانه، وه‌ک زۆربه‌ی خێزانی کورد ئاوێزان بووه له کێشمه‌کێش و ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی، ئاواره‌یی.
دلڤین، هه‌ر له منداڵییه‌وه، ئاشنا ئه‌بێت به کتێبی زانستی و مێژوویی کتێبخانه‌که‌ی باوکی، کاتێک ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان ده‌بێت، وێنه‌ی کتێبه‌کانی باوکی سه‌رنجی راده‌کێشێت. هه‌ر له‌و کاته‌وه ده‌ست ده‌کات به وێنه کێشانی ئه‌و وێنانه‌ی ناو کتێبه‌کان، وه‌ک وێنه مێژوویه‌کان، گیانداری کێوی و مامز، گوڵ و دار که له‌ناو ئه‌شکه‌وتدا هه‌ڵکه‌نراون. ئیتر هه‌ر له‌و کاته‌وه بۆی ده‌رده‌که‌وێت که په‌نجه بچکۆله‌کانی مژده‌ی بلیمه‌تیان پێیه. دایکی که ژنێکی ده‌رون فراون و وریا ده‌بێت، سه‌رقاڵی دروومان و چنین ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌نده ناخایه‌نێت، دلڤین ده‌سته‌وئێخه‌ی نه‌هامه‌تی و به‌دبه‌ختی ده‌بێته‌وه، به جۆرێک ده‌که‌وێته به‌ر شه‌پۆله بێ به‌زه‌ییه‌کانی ژیانی پڕ هات و نه‌هات، شه‌پۆله‌کان له‌م تاشه به‌ردوه ده‌یده‌ن به‌و تاشه به‌رده‌دا. دلڤین سه‌رتاپای ژیانی ته‌ژی بوو له دڵه‌راوکێ و پشێوی و گه‌رده‌ش، نه‌خۆشی له ناکاوی دایکی، له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا دایکی له ده‌ست دا، مه‌رگی کتوپڕی دایکی، رووبه‌رووی خه‌م و ئازاری ده‌کاته‌وه، ئاله‌و کاته‌دا، ژنێکی مه‌سیحی هاورێی دایکی و هاوکات دراوسێیان، بۆ دڵنه‌وایی و ده‌رهێنانی له‌و خه‌مه قورس و کۆسته گه‌وره‌یه، دڵڤین ده‌باته لای خۆی به کاری ده‌ستی قوڕی دروستکراوه‌وه، سه‌رقاڵی ده‌کات، دلڤینی خۆراگر‌و کۆڵنه‌ده‌ر، که نه‌یده‌ویست، وه‌ک گیایه‌ک له به‌ر بادا، سه‌ر دابنهوێنت، به ره‌نگاری ئازار‌و خه‌می له ده‌ستدانی دایکی ده‌بێته‌وه، ئیتر خه‌م و په‌ژاره ده‌گۆردرێت بۆ هونه‌ر.
لێره‌وه هه‌ر له‌و قوره ماسییه‌ک دروست ده‌کات. به‌م شێوه‌یه دلڤین خولیای هونه‌ر زیاتر ده‌چیته ناخییه‌وه، ئیدی به‌رده‌وام ده‌بێت به هونه‌ری وێنه‌کێشان، هه‌ر بۆیه وه‌ک تاکه کچێک له ساڵی 1980 له سلێمانی له هۆڵی قوتابخانه‌ی گوێژه‌ی کچان پێشانگای بۆ ده‌کرێته‌وه، جیا له‌مه، چه‌ندین جار، چ له هه‌ولێر و چ له سلێمانی به‌شداری له پێشانگای هونه‌ری کردوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژیانی خێزانیان ته‌ژی بوو به نائارامی و پشیوی و نه‌هامه‌تی، ئاواره‌یی ئه‌م شار بۆ ئه‌و شار، پله‌ی خوێندنی قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌ی به پله‌ی به‌رز ته‌واو کردوه، کاتێکیش که له باشووری عیراق دوورخرابونهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ک کچه کوردێکی ئاواره له ناسریه رووبه‌روی هه‌راسان کردن و بێزارکردنی قوتابیه عه‌ره‌به‌کان ده‌بێته‌وه، به گشتی نمره‌کانی له له قوتابیه عه‌ره‌به‌کان به‌رزتر ده‌بێت به تایبه‌ت له زمانی عه‌ره‌بیدا.
ئه‌م خانمه شه‌شی ئاماده‌ی به پله‌ی به‌رز ته‌واو ده‌کات، له به‌ر ئه‌وه‌ی خواست و ئاره‌زووی له سه‌ر وێنه‌کێشانه، ده‌یه‌وێت له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان له به‌غدا بخوێنێت، به‌ڵام چونکه به‌عسی نه‌بوو، وه‌ک چه‌ندان خوێندکاری تر وه‌رنه‌گیرا.
بۆیه زانستی ئه‌ستێره‌ناسی یاخود زهوینانسی هه‌ڵده‌بژێریت، به‌ڵام خێزانه‌که‌ی فشار ده‌خه‌نه سه‌ری که ئه‌و ده‌بێت زانستی پزیشکی هه‌ڵبژێریت، لێره‌وه دڵڤین به‌رگری ململانێ و گرژی که‌سوکاری ده‌کات، ده‌رئه‌نجام که‌سوکاری ڕازی ده‌بن و وه‌ک تاکه کچێک له ناو کوڕاندا، خوێندنی زهوینناسی(جیولۆجی) هه‌ڵده‌بژێرێت و زانکۆ ته‌واو ده‌کات. ئاله‌و کاته‌وه ئه‌م خانمه شاره‌زاییی له سه‌ر چینه‌کانی زه‌وی، گڵ، لم، زیخ و به‌رد و کانزا په‌یدا ده‌کات، ئاشقی ره‌نگ و خۆشه‌ویستی بۆ سروشت له ناخیدا چه‌که‌ره ده‌کات.
کاتێک ده‌چێته ژیانی هاوسه‌رگیری و ئنجا به‌ره‌و هه‌نده‌ران هه‌ڵدێن، سه‌ر له نوێ نائارامی و ناسه‌قامگیری و دڵهراوکێو یه‌خه‌ی ده‌گرێته‌وه ژیانی ده‌که‌وێته گه‌رده‌ش و جه‌نجاڵی.
دواجار ژیانی هاوسه‌رگیری تێکده‌چیت و ته‌نیایی هه‌ڵده‌بژێریت. دوای ماوه‌یه‌ک بوار به هونه‌ره‌که‌ی ده‌دات و ده‌ستده‌کاته‌وه به خوێندن.
ماوه‌ی دوو ساڵ له بواری هونه‌رو دوای ئه‌وه‌ش گرافیک دیزان ده‌خوێنێت، هه‌موو ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی له بواری زهوینناسی و به‌هره‌و توانای له هونه‌ری گڵکاری و سیرامیک و وێنه‌کێشاندا، ئه‌وه‌نده‌ی تر هونه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و چڕکردوه‌ته‌وه، که هه‌ست ده‌که‌یت هونه‌ره‌که‌ی سه‌رچڵی نیه، به‌ڵکو له ناخییه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، له نێو پاکی و بی گه‌ردی زانست‌دا سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌ر خۆی کۆڵه‌وژی ئاگری ناخی خۆیه‌تی، به ته‌نیا و له دوای هه‌موو که‌وتنێک، پاش ههرگلانێک، خۆی هه‌ڵده‌سێته‌وه و هیوای له چوونه ده‌ره‌وه له ناو تاریکی، له ده‌ست نادات، سه‌ربه‌رزانه درێژه به هونه‌ره‌که‌ی ده‌دات، به جۆرێک له گۆره‌پانی داهێنانی هۆڵه‌ندیدا جێگای خۆی ده‌کاته‌وه‌و به‌شداری کردوه له چه‌ندین پێشانگا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هۆڵه‌ندیدا، هه‌روه‌ها پێشانگای تایبه‌ت به کاره‌کانی خۆی رێکخستوه.
هه‌روه‌کو خۆی ده‌ڵێت، بۆ کاری سیرامک نزیکی 100 جۆر ره‌نگ (بۆیه‌ی شووشه‌یی)، پێنج جۆر گڵ به‌کار ده‌هێنێت، کاته‌کانی له دارستان و بێستان ده‌باته سه‌ر. ره‌نگی گه‌لای ره‌نگاو ڕه‌نگ و گوڵ و گل له ئامێزی چاوه‌کانی ئه‌گرێت و ده‌بیته خۆراکی رۆحی. وێنه‌کانی ناو کتێبه‌کانی باوکی، له مامزی کێوی ناو ئه‌شکه‌وت، ماسی له سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی به‌دی ده‌کرێت، ره‌نگی زۆر سه‌رنج راکێشی شینی پیرۆزه‌یی و ره‌نگینی تر به‌کار ده‌هێنێت.
به‌ڵام ئه‌مه زۆرناخایهنێت، دڵڤین رووبه‌رووی ئازار و نه‌خۆشی له دوای نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه، گێژهلۆکهیهکی توند هه‌سته‌کانی ده‌هێنێت و ده‌با، ده‌یه‌ها بیری ره‌ش و خراپ له مێشکیدا کێنگل ده‌دا، ده‌ستوو ئێخه‌ی ئازاری شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی تێکچونی ریتمی دڵ و فیبرۆمالۆجی ده‌بێته‌وه، ئیتر له جیاتی دارستان و ده‌شت و کێڵگه، کاته‌کانی له نه‌خۆشخانه ده‌باته سه‌ر، نه‌شته‌گه‌ریی و چاره‌سه‌ری کیمۆ تراپی، ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنێت، باری ژیانی ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌خت ده‌کات.. به‌ڵام چونکه که‌سێکه ناخی پره له ئه‌وین به دوای به‌های جوانی گه‌راوه، له کلاوڕۆژنهیهکی به‌ر فراوانه‌وه سه‌یری ژیان و سروشت ده‌کات، دوای ماوه‌یه‌ک ده‌ست ده‌کاته‌وه به چالاکییه‌کانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌ڵێت له ته‌وقی سه‌ری تا نینۆکه‌کانی قاچی، ئازاری به‌رده‌وامی ماسولکه‌ی هه‌یه، درێژه‌ده‌دات به کاره هونه‌ره‌یه‌کانی، به تایبه‌تی گڵکاری.
هه‌رچه‌نده له گڵکاری و قورشێلاندا ده‌بێت په‌نجه‌کانی به‌کار بهێنیت، ئاکامه‌که‌ی ئازاری جه‌سته‌ی زیاتر ده‌کات، به‌ڵام له ناخییه‌وه هه‌ست به ئاسوده‌یی و گرو تین زیاتر ده‌کات، کاتێک ده‌ست ده‌خاته ناو ئه‌و گڵ و قوڕه، هه‌ست ده‌کات په‌یوه‌ستیه‌کی دانه‌بڕاوی توندی له‌گه‌ڵ سروشتدا، له‌گه‌ڵ خاک‌دا هه‌یه و به شێوه‌یه‌ک باڵی ئه‌ندیشه‌ی، بیری بۆ لای دایکی ده‌فرێت، گڵ به شێکه له سروشت مانایه‌کی تایبه‌تی لای دلڤین هه‌یه، که له کۆتاییدا هه‌موومان ده‌بینه‌وه به‌و خاک و گڵه.
ئه‌م ئه‌وینه‌ی بۆ سروشت و هه‌ستی جوانی بۆ هونه‌ری گڵكاری، ره‌نگ، هاوسه‌نگی له نێوان جه‌سته‌ی شه‌که‌تی پڕ ئازار و ده‌روونی به‌هێزی راگرتووه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا، خانمێکی هونه‌رمه‌ندی هۆله‌ندی "مارایکه سخورینک" له ساڵی2019، پێشه‌نگایه‌کی هونه‌ری به ناوی "سه‌دویه‌ک" ژن کرده‌وه، تایبه‌ت به‌و ژنه هه‌ڵکه‌وتوانه‌ی له سه‌ده‌کانی ڕابوردودا، رۆڵیکی گرنگیان هه‌بووه، ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده پۆتریتی دلڤنیش وه‌ک ژنێکی به‌توانای کورد، وه‌کو هونه‌رمه‌ند و زه‌ویناس هاوسه‌رده‌م، له‌گه‌ڵ پۆتریتی ژنه‌کانی تر پیشان داوه. دوا به دوای ئه‌وه‌ش، کاره هونه‌رییه‌که له کتبێک چاپ ده‌کریت و پۆترێتی دلڤینش ده‌چێته ئه‌و ئه‌رشیفه‌وه.
PM:01:36:17/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 10100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت