کازمی لەبارەی رزگاربووانی ئێزدی بڕیارێکی دەرکرد

‌کۆبوونەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و بەشێک لە رزگاربوانی ئێزدی

وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کرد گوێ لەخواست و داواکارییەکانی رزگاربووانی ئێزدی بگرێت و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، لەوانەش دابینکردنی هاوکاری و چاودێری حکومەت بۆیان، ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوییان.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بەئامادەبوونی وەزیری  کۆچ و کۆچبەران پێشوازی لە ژمارەیەک رزگاربووی ئێزدی کرد و داوایکرد کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوی پێداویستییەکانیان بکرێت.

ئەوەش هاتووە، کازمی داوای لە وەزیری  کۆچ و کۆچبەران و ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد پەلە بکەن لەجێبەجێکردنی داواکاریی ئێزدییەکان و بەتایبەتی رزگاربووانی ئێزدی، جەختیشیکردوەتەوە حکومەت گرنگییەکی زۆر دەدات بە دۆسیەی منداڵ و ژنانی ئێزدی کە تائێستا چارەنوسیان نادیارە لەگەڵ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

لای خۆیانەوە رزگاربووانی ئێزدی بە رۆڵی حکومەتیان بەرزنرخاندوە لە پشتیوانیکردنی بۆ دەرچوونی یاسای قەرەبووکردنەوەی رزگاربووانی ئێزدی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێشوازی لێکراوە، بەجۆرێک یاساکە حکومەت پابەند دەکات بە کارکردن بۆ دووبارە تێکەڵکردنەوەی رزگاربووان بە کۆمەڵگە و چاودێری تەندروستی و دەروونیان بۆ دابین دەکات.

هـ.هـ


PM:08:25:14/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت