هەڤاڵ ئەبوبەکر: دەخوازین حکومەت دەستبکات بە گۆڕینی ئۆتۆمبیلەکانی بۆ وزەی غاز

‌هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی

وێستگە نیوز-

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، هیواخوازین لە ئایندەیەکی نزیکدا حکومەتی هەرێم دەستبکات بە گۆڕینی ئۆتۆمبیلەکانی بۆ وزەی غاز وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی ژینگەو کەمکردنەوەی مەترسیە تەندروستیەکان و گێڕانەوەی داهات بۆ گەنجینەی دەوڵەت.


پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی بۆردی کۆمپانیای جان گازی تورکی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای داریڤ کلینی خۆماڵیی تایبەت بە گۆڕینی وزەی بەنزین بۆ وزەی غازی ئۆتۆمبێل کۆبوەوە و گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی غاز وەک وزەیەکی سەوزو دۆستی ژینگەو تێچوکەم بۆ کارپێکردنی ئۆتۆمبیل کرا.

پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی پارێزگای بۆ هەمو پڕۆژەیەکی پارێزەرو دۆستی ژینگەو ئابورییانەو دروستکەری دەرفەتی کاری ڕەوا دەربڕیی و هیوای خواست لە ئایندەیەکی نزیکدا حکومەتیش دەستبکات بە گۆڕینی ئۆتۆمبیلەکانی بۆ وزەی غاز وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی ژینگەو کەمکردنەوەی مەترسیە تەندروستیەکان و گێڕانەوەی داهات بۆ گەنجینەی دەوڵەت و هاندانی هاوڵاتیان بۆ بەکارهێنانی وزەی سەوز.

ئۆتۆمبێلەكانی غاز لەبازاڕدا بە ئۆتۆ گاز (Auto Gas) ناودەبرێن، زۆرێك لە هاوڵاتیان هەوڵیانداوە بەهۆی هەرزانی نرخەكەیەوە دەیانەوێت ئۆتۆمبێلەكانیان بكەنە غاز، لەماوەی رابردووشدا چەند سەنتەرێکی تایبەت بەوکارە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کرانەوە، دانانی سیستەمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل تێچوی كەمترە‌و لە چاو بەنزیندا بە دۆستی ژینگەش دادەنرێت.

دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

May be an image of 1 person and indoor


PM:04:01:14/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت