لە سعودیە فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی حوسییه‌كان کەوتەخوارەوە
دیمەنی ئە فرۆکە بێ فرۆکەوانەی کەوتووەتەخوارەوەی
وێستگە نیوز-
میدیای فه‌رمی سعودیه رایگه‌یاند، "فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی حوسییه‌كان لەسەر قوتابخانه‌یه‌كی باشووری رۆژهه‌ڵاتی سعودیه كه‌وته خواره‌وه" بەڵام حوسییه‌كان هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاونه‌كردۆ‌ته‌وه.
میدیای فه‌رمی سعودیه بڵاویكرده‌وه، "فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو، كه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه ره‌وانه‌ی ئەو وڵاتە كرابوو، له‌سەر قوتابخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی عەسیری باشووری رۆژهه‌ڵاتی سعودیه خراوەتەخوارەوە".
میدیاكه ئاشكرایكردووه، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوه‌كه هیچ كوژراو و بریندارێكی لێ نه‌كه‌وتۆ‌ته‌وه".
جێگه‌ی باسه، لە ساڵی 2015 هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە بۆ پشتیوانی حکومەتی یەمەن ئۆپراسیۆنی "عاسیفەی حەزم" دەستی پێ‌کرد بۆ لێدانی گروپی چەکداری حوسییەکان لەو وڵاتە، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان دەکرێت.
PM:02:13:14/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت