پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی دەستیان بە مانگرتن کرد
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەکانیانەوە پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشانەی هیوا له سلێمانی مان گرتنیان راگه‌یاند.
پزیشکێکی نەخۆشخانەی هیوا بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شەش مانگ و 14 رۆژه هیچ پاداشتێکیان وەرنەگرتووە و ئه‌وانیش ماڵ و خێزانیان هه‌یه كرێنشینن.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر مووچه‌كانمان پێنه‌درێت ئاماده‌نین ئیتر ده‌وام بكه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد، نه‌خۆش هه‌یه ئێستا چاره‌سه‌ری كیمیایی هه‌یه كه بایی پێنج ملیۆن دیناره و ئه‌گه‌ر بۆی نه‌كرێت خه‌سار ده‌بێت.
هاوكات پزیشكێكی تر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شه‌ش مانگ و 14 رۆژه هیچ پاره‌یه‌كی كلینكی ئێوانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا نه‌هاتووه و چاوه‌ڕوانن حكومه‌ت وه‌ڵامیان بداته‌وه.
کارماندەکان ئاماژە به‌وه ده‌ده‌ن، بەڕێوەبەر و بەشی کارگێڕی نەخۆشخانەکە هیچ کەمتەرخییەکیان نییە، بەردەوام هەفتانە بەڕێوەن بۆ هەولێر، بەڵام حکومەت هیچ وەڵامیان ناداتەوە، نەخۆشخانەکەمان لۆدێکی زۆری لەهەموو عيراق و هەرێمەوە لەسەرە.
AM:10:51:14/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت