ههوڵ دهدرێت نرخى بهنزین كهمبكرێتهوه
وێستگه نیوز-
سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایدهگهیهنێت، لیژنەکەیان لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین کۆدەبێتەوە، ئاماژه بهوهشدهكات لە هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی بەردەوامن.
گولیزار سندی، سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، وەک لیژنەی سامانە سروشتییەکان چەند پێشنیازێکیان ئامادە کردووە بە مەبەستی ئەوە پێشکەشی حکومەتی هەرێمی بکەن بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ حکومەت لە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین.
ئاماژهى بهوهشكردووه، بە چەند رێگایەک ئەو کارە دەکرێت لەوانەش، دابینکردنی نەوت بۆ پاڵاوگەکانی ناوخۆ، دەرکردنی کۆبۆن بۆ ئۆتۆمبێلەکانی تاکسی، رەخساندنی دەرفەتی هێنانی بەنزین بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان و نەهێشتنی قۆرخکاری، راشیگەیاند، ئەوان پشتگیری کەمکردنەوەی نرخی بەنزین دەکەن.
دواى ئهوهى نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەرێمدا بەرزبووەتەوە كه نرخی یەک لیتر بەنزین لەجۆری نۆرماڵ بۆ 700 دینار بەرزبووەتەوە.
PM:06:11:13/06/2021
ئهم بابهته 3932
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت