وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێى دەركرد
وێستگه نیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیارێكی نوێی لەبارەی ئەو فەرمانبەرانە دەركرد كە میلاكیان لەسەر حكومەتی فیدراڵەوە گواستووەتەوە بۆ سەر حكومەتی هەرێم.
بە پێى نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم كە رێككەوتی 8ی حوزەیرانی لەسەرە، بڕیاردرا ئەو فەرمانبەرانەی لە ناوەڕاستی خواروو و ناوەڕاستی عێراق لەسەر میلاكی حكومەتی فیدراڵ میلاكیان گواستووەوە بۆ سەر حكومەتی هەرێم، پێویستە هاوشێوەی هاوتاكانیان لە فەرمانبەرانی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و هیچ جیاوازییەك لە مووچەكانیان نەمێنێت.
دهقى نوسراوهكهى وهزارهتى دارایى و ئابورى حكومهتى ههرێمى كوردستان:
PM:02:41:13/06/2021
ئهم بابهته 15416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت