وهزارهتی دارایی پاره بۆ بهشێك له مووچه خۆران خهرج دهكات
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا، 25 هەزار دینار بۆ هەر وانەیەکی مامۆستایان و وانەبێژانی پەیمانگای دادوەری خەرجبکات.
بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانی لەسەرە، تیایدا هاتووە: "بڕیارماندا بە خەرجکردنی بڕی 25 هەزار دینار وەک کرێی وانەوتنەوە بۆ مامۆستایان و وانەبێژانی پەیمانگای دادوەری بۆ هەر وانەیەک کە لە پەیمانگا دەیڵێنەوە".
پەیمانگای دادوەری بەپێی یاسای ژمارە حەوتی ساڵی 2009 دامەزراوە و لە مانگی 3ی ساڵی 2012ش پەیمانگاکە دەستبەکاربووە و تا ئێستاش چەندین پارێزەر بڕوانامەیان وەرگرتووە.
AM:11:48:13/06/2021
ئهم بابهته 16080
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت