كەی لێبڕینی مووچە نامێنێت؟


وێستگە نیوز-
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و وەبەرهێنان رایدەگەیەنێت، "ئەگەر بەغدا پارەش بنێرێت ناتوانین بڵێین100٪ لێبڕینی موچە کۆتایی پێ دێت، ئاماژە بەوەشدەكات، "هەموو بڕیارەکان بە لێبڕینی موچەشەوە پارتی و یەکێتی و گۆڕان بە هاوبەشی دەیدەن."

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و وەبەرهێنان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، "ئەگەر بەغدا پارەش بنێرێت ناتوانین بڵێین ١٠٠٪ لێبڕینی موچە کۆتایی پێ دێت"، 

وتیشی، "بەپێی داهاتی بەردەستی خۆمان و پارەکەی بەغدا بڕیار لەسەر موچە دەدەین بێ لێبڕین."

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شەڕەی حزبە بەشدارەکانی حکومەت لە پەرلەمان دەیکەن لە ئەنجومەنی وەزیراندا نییە، دەشڵێت، "هەموو بڕیارەکان بە لێبڕینی موچەشەوە پارتی و یەکێتی و گۆڕان بە هاوبەشی دەیدەن."

رێباز حەملان ئەوەشی رونكردەوە، "نەوتمان فرۆشتووە بەڵام تەواوی داهاتەکەی بۆ موچە نییە دەبێت قەرزی لێ بدەینەوە، چونکە مانگانە مانگانە253  ملیۆن دۆلار قەرز دەدەینەوە."


PM:08:20:12/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 8080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت