نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ شەممە 12ی حوزهیرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 69 سەنتە.
هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بە هۆی بەردەوامی زیادكردنی ژمارەی كوتانی پەتایی كۆڤید -19 کە بووەتەهۆی ئەوەی بازاڕو ئابوری بكرێتەوە كەرتەكانی پێشەسازی و گەیاندن و كشتوكاڵ بەردەوامبن. لە ئیستادا ئەمریكاو ئەوروپا بەتەواوی كراونەتەوە بۆیە خواست لەسەر نەوت زیادی کردوە بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا.
یەکێکی دیکە لەهۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نەوت پەیوەندی هەیە بە بڕیاری وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆیک پڵەس) بۆ بەنزمی هێشتنەوەی هەناردەی نەوت، بەجۆرێک بازاڕی نەوت لە ئێستادا كورتهێنانی (Deficit )بە ڕێژەیەی 1 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانەهەیە، ئەلێكساندرا ناڤۆك وەزیری نەوتی ڕووسیا ئەڵێت.، ئەمەش یارمەتی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت دەدات.
بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
AM:08:32:12/06/2021
ئهم بابهته 1516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت