سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئیماراتە و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکان

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەلایەن ئه‌حمه‌د عه‌لی، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیماراتەوە لە فڕۆکەخانەی بەتین لە ئەبوزەبی پێشوازی لێکرا.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات، کە، "پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم و ئیمارات، چۆنیه‌تی فراوانكردنی‌ بواره‌كانی‌ هاوبه‌شی‌ و هاریكاریی‌ نێوان هه‌رێم و عیراق له‌گه‌ڵ ئیمارات تاوتوێ دەکه‌ن و له‌باره‌ی دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ش به‌ گشتی‌ بیروڕا دەگۆڕنه‌وه‌".

رۆژی چوارشەممەش، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌لجیكای كرد و له‌ وڵاتەدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا، سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا كۆبووه‌وه‌.

شەوی رابردووش، سەرۆکوەزیرانی هەرێم گەیشتە یۆنان و ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یۆنان کۆبوونەوە و بە گوێرەی راگەیەنراوی حکومەتی هەرێم، باسیان لە "پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عیراق، پەرەسەندنەکانی‌ ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی داعش کرد"، هاوکات، سەرۆکوەزیرانی یۆنان وتوویەتی، "بەم نزیکانە سەردانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات".



PM:11:11:11/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 3676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو