بە وێنە.. دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێویدا گیرا

‌باڵندەکان ئازاد کران

وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رێگری دەكات لە فرۆشتنی باڵندەو ئاژەڵە كێوییەكان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك باڵنده‌ی كێوی ئازاد كران.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە: "لە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی، لیژنە هاوبەشەكان دەستیان بەسەر ژمارەیەك باڵندە و ئاژەڵی كێویدا گرتوە و بەئامادەبونی قایمقامی سلێمانی گەڕێندرانەوە بۆ ناو سروشت".

ئاماژە بەوەشدراوە: "ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزه‌یرانی 2021، لە هەڵەتێكدا بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت دەستیان بەسەر ژمارەیەك باڵندە و ئاژەڵی كێویدا گرتوە كەلەلایەن راوچی و كاسبكارانەوە لە ژێرپردەكەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو: "دواتر بە ئامادەبونی ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی ئاژەڵ و باڵندە و كێوییەكان گەڕێندرانەوە بۆ ناوسروشت، هەڵمەتەكە بۆ پارێزگاری كردنە لەسروشت و پاراستنی ئەو باڵندە و ئاژەڵانە و بەردەوامیش دەبێت تا دیاردەكە بنەبڕدەكرێت".

ئاماژە بەوەشدراوە: لەكاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقایمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.


 


PM:10:13:11/06/2021




















ئه‌م بابه‌ته 4368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو