وته‌بێژی هاوپه‌یمانان: له‌ مانگی حوزه‌یراندا 13 ئۆپراسیۆنمان دژی داعش ئه‌نجامداوە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستنگه‌ نیوز ـ
وته‌بێژ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عیراق و سوریا 13 ئۆپراسیۆنیان دژی پێگه‌كانی داعش ئه‌نجامداوه‌.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

واین مه‌رۆتۆ، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: تا ئێستا لە مانگی حوزه‌یران له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عیراق و سوریا 13 ئۆپراسیۆنیان دژی داعش ئه‌نجامداوه‌،

ئه‌وه‌شی وتووه‌: ئۆپراسیۆنه‌كانیان رێگری كردووه‌ لە سێ سەرکردەی داعش  كه‌ ویستوویانه‌ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی دژی هاوڵاتییان له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجام بده‌ن.

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له‌ رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه‌ له‌ عیراق و سوریا هاوكاری هێزه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ عیراق و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ رۆژئاوای سوریا ده‌كات دژی پێگه‌كانی داعش.


PM:09:15:11/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت