تورکیا و عێراق لەسەر ئاستی وەزاری پرسی ئاو تاوتوێ دەکەن


وێستگەنیوز-

مەهدی رەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئاو و گەرەنتیکردنی پشکی عێراق لەهەردو رووباری دیجلە و فوڕات، 21ی ئەم مانگە لەئەنقەرە بەرپرسانی عێراق و تورکیا کۆدەبنەوە.

مەهدی رەشید حەمدانی لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەباح باسی لەوەشکردوە، کۆبوونەوەکەی 21ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی هونەرییە و بەرپرسانی عێراق و تورکیا پرسی ئاو و گەرەنتیکردنی پشکی عێراق لەهەردو رووباری دیجلە و فوڕات تاوتوێ دەکەن.

پێشووتریش وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق باسی  سەردانەکەی سەرەتای ئەم مانگەی بۆ هەرێمی کوردستان و دۆخی بەنداوەکان کرد و رایگەیاند، دڵنیایی دەدات لەوەی کە جووتیاران تووشی کێشەی کەمئاوی نابنەوە و لەگەڵ تورکیا و ئێران لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنداوەکان.
 
مەهدی رەشید حەمدانی بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئاو ئاماژەی بەوە کرد، کار بۆ تەواوکردنی پێویستییەکانی سێ بەنداو لە هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پلانداناندا دەکەن. بەنداوەکانیش وەک ئەو باسی کرد لە "سلێمانی و دهۆکن."


PM:03:51:11/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو